بە سپۆنسەرى میدیایی تۆڕى هەواڵى ژیان، شانۆیی هیچم نییە بیشارمەوە دەست بەنمایش دەکات.
شانۆیی هیچم نییە بیشارمەوە نوێترین بەرهەمى "کۆڕى شانۆیی با"یە، لە ئامادەکردن و دەرهێنانى (ڕێژەن جەمال) و نواندنى دەستەیەک ئەکتەرى شاری سلێمانى، ئەم شانۆییە بەروارى 9/6ى 2020 و ڕۆژانى دوایی کاتژمێر 5:30 خولەک دەست بە نمایش دەکات.
دەربارەى ئەم کارە دەرهێنەر ڕێژەن جەمال، بە تۆڕى هەواڵى ژیان-ی راگەیاند، دەقی شانۆییەکە له‌لایه‌ن (پاولۆ جینۆڤێسی)یه‌وه نوسراوه، که ده‌قێکی ڕیالیزمییه و باس له‌کۆمه‌ڵێک هاوڕێ ده‌کات که ماوه‌ی 25 ساڵه هاوڕێی یه‌کن و شه‌وێک له کۆبوونه‌وه‌یه‌کیاندا بڕیارده‌ده‌ن یارییه‌کی مه‌ترسیدار بکه‌ن .
وتیشی، ماوەى چوار مانگە پڕۆڤە لەم کارەدا دەکەین، بە هاوەڵی ئەم ئەکتەرانە (کاردۆ عه‌زیز، زمناکۆ که‌ریم، سوزان باباعه‌لی، ئاکام تاهیر، ئاکۆ یٔیسماعیل، نوا غه‌فار و ڕاژان ڕزگار) و بڕیارە لە مانگى نۆدا بە لەبەرچاوگرتنى ڕێکارە تەندروستییەکان نمایش بکەین .
جێگەى ئاماژەیە ئەم نمایشە شانۆییە دەبێتە یەکەمین نمایش لە پاش وەستانى تەواوى چالاکییە هونەرییەکان بە هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە و تۆڕى هەواڵى ژیان سپۆنسەرى میدیایی بۆ دەکات.