سەرەتاتكێ لەگەڵ ژینگەدا

  2020-08-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تەیب جەبار



دەڵێن گوایە
 لەمەودوا،
بەرۆژ مانگەشەو دەبێ
بە شەویش.. خۆرەتاو

   ***
دەڵێن گوایە
 لەمەودوا،
تینی ئاگر سارد دەبێ
هی بەفریش.. گەرم

   ***
دەڵێن گوایە
 لەمەودوا،
وڵاخ بە دوو پێ دەڕوا
مرۆڤیش.. بە چوار

   ***
دەڵێن گوایە
 لەمەودوا،
ڕەنگی ئاسمان خاكی دەبێ
هی زەویش.. شین

   ***
دەڵێن گوایە 
لەمەودوا،
كەشو هەوا بەزستان گەرم دەبێ
بەهاوینیش.. سارد

   ***
دەڵێن گوایە 
لەمەودوا،
ئاسمان پڕ دەبێ
لە شارو لادێ،
زەویش..
مانگ و ئەستێرە.


سلێمانی/ تەموزی 2018             













ڕیکلام