سەرنجێک دەربارەى تابلۆی (داهۆڵ)ى کاروان قادر کابان

  2020-08-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیان مەحمود


پیاوێک لە چەقی ڕێدا بەو هەموو ڕێکپۆشی و بۆشناخیی و ویقارەوە بەجلی ڕەسە نی نەتەوەیەکەوە بە تەواوی ویست و لە خۆبووردەییەوە بۆتە داهۆڵ... داهۆڵ کە لە م تابلۆیەدا هێمای قوربانی دانە ... بزمارە کانی سە رشان و مە چە کی (داهۆڵە پیاو ) ، کەبە تە ختە کەدا هە موو پیاوەتیەکەی پیاوە داهۆڵی هە ڵواسیوە، بزمارە کانی دەستی مەسیح ئەهێنێتەوە یاد کە بووە قە زاوە گێڕی مرۆڤایەتی... داهۆڵ پارێزگاریکەر و قەڵغانە ... نازانم بۆ لای پارێزراوەکە(کچەکە) بووکەڵەیەکی ورد و سەماکەر و بێبەهایە؟

تەنانەت بزەیەکیش ناخاتە سەرلێوەکانی کچەکە بە واتای ئەوەی ئەم مێینەیە کە ڕەنگە هێمابێت بۆ وڵات نیشتمان، گەل، دایک خۆشەویست دەزگیران... هتد بێئاگا و بێمتمانەیە لە داهۆڵەکەی... ئەو پارێزراوە سڵ لە قەلەڕەشەکان ناکاتەوە و نازانێت بەرووبوومەکەی شەن و کەو ئەکەن.

تەڵەزمەدارەکەی دەستی جێگێرکراوە لە زەوی و دەستەکانیش قایم داکوتراون بە داردەستە کا ئەمەشیان پێمان ئەڵێت: داهۆڵ ناڕوات و ئێرە جێناهێڵێت... گسکەکەی سەرشانی هێڵی جیاکەرەوەی نێوان شاتاوڵی پۆلە قەلەڕەش و باڵندە بەرهەم  دزەکان و پاک و بێگەردی و سەربەرزییەکانە وەک بڵێیت گسکەکەچەکی پارێزگاری بێت، یەکێک لە قەلەڕەشەکان بە گرنگی و وریاییەوە بۆسەی ناوەتەوە ئەویتریش خەریکی هێلانە سازکردنە.... سە لیقە یە کی وردم بە دیکرد لە بەرجەستەکردنی لە یەک چوونی داهۆڵی پاڵەوانی تابلۆکە و بوکەڵە سەماکەرەکە، کە زۆر جوان ئەو دووانە ڕۆڵەکانیان پێچە وانە بۆتە وە...سیمای بێهودە و هیوا و هە ڵبزڕکاو و بێئیرادەیی ژنە، کە قوناغێکی مێژوویی تۆمار ئەکات... لە بەلاڕێدابردن و گۆڕینی ڕاستیەکان... سیمای داهۆڵ سیمایەکە ئامادە بۆ جە نگ وریا بۆ پێشهاتەکانی چاوی لە ئاسۆ بڕیوە، بە ڵام غەمبارە وەک کەسێک خیانەتی لێکرابێت.


ڕیکلام