سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، بەهۆی گڕگرتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک سنورەکانی باشوری ئیتاڵیا، چوار کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون.
ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ئاشکرایکرد، رۆژی یەکشەممە ٣٠ی٨ی٢٠٢٠، بەلەمێک کە هەڵگری ٢٠ کۆچبەر بووە، لە نزیک سنوری کالابریانی ئیتاڵیا ئاگریگرتووە و بەو هۆیەشەوە چوار کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و پێنجی دیکەش برینداربوون کە باری تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیرە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە بەهۆی گڕگرتنی مەکینەی بەلەمەکەوە بووە.
ئەوەشی خستووتەڕوو، دوای بەدواداچونەکانی نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە لە ئەوروپا و بەوتەی ڕزگاربووەکان، بەلەمەکە هەڵگری کۆچبەرانی سریلانکا، میسر، سۆماڵ و پاکستان بووە.
سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران راشیگەیاندووە، بەوتەی پۆلیسی ئیتاڵیا، ١٠ کەس لەڕزگاربووەکان مێردمنداڵ و خوار تەمەنی ١٨ ساڵ بوون.