خەڵاتى نوسار بۆ ئەدەب بەخشرا

  2020-09-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەڕاسیمى بەخشینى خەڵاتەکە بە شێوەى ئۆنڵاین بوو دەزگاى نوسار کە دەزگایەکى تایبەتە بە چاپ و بڵاوکردنەوەى کتێب، لە ماوەى ڕابردوودا چەندین کتێبیان لە بوارەکانى نووسین و وەرگێڕاندا چاپ کردووە.

ئەم دەزگایە لە نوێترین هەوڵیدا خەڵاتێکى تایبەتى بەخشى بە بوارەکانى شیعر و چیرۆک و ڕۆمان و ئەمشەو بە شێوەى ئۆنڵاین مەڕاسیمەکە لەلایەن ئالان پەرى بەێوەبەرى دەزگاکە بەڕێوەچوو.

تایبەت بە تۆڕى هەواڵى ژیان ئالان پەرى وتى: لەسەرەتای ڕاگەیاندنی خەڵاتی نووسیارەوە، تا دوا ڕۆژی وەرگرتنی بەرهەمەکان لە بواری شیعر، چیرۆک، ڕۆمان، بەرهەمێکی زۆرمان پێگەیشت.

ژمارەیەک لەم بەرهەمانە مەرجە سەرەتاییەکانیان تێدا نەبوو، بۆیە وەک شۆرتلیست تەنیا ئەو بەرهەمانە درانە دەست لیژنە، کە ڕەچاوی مەرجەکانی خەڵاتی نووسیاریان کردبوو .

لە دوای دەستنیشانکردنی دادوەرەکان بۆ هەرسێ بوارەکان، لیژنەکە هەڵستا بە کاری خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان، کە هەر دادوەرێک بە شێوازی خۆی بەرهەمەکانی هەڵسەنگاند . بەرهەمەکانی هەرسێ بوار بەبێ ناو نێردراون بۆ ئەندامانی لیژنە، هەتا هیچ کاریگەری و سەرنجێک نەچێتە سەر ناوی نووسەرەکان، بەڵکو تەنیا تێکستەکە خۆی بسەلمێنێت.

بەمەیش باشترین دەق و ناوازەترین بەرهەم ببێتە هەڵبژاردە و بڕیاری کۆتایی دادوەرەکان .


ڕیکلام