عێراق زیندانەكانی فراوان دەكات

  2020-09-03  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، زیندانیەكانی دۆسیەی تیرۆر لە زیندانیانی دیكە جیادەكەنەوە و قەرەباڵغی شوێنی زیندانییەكان لە چەند مانگی داهاتوودا چارەسەردەكرێت.

سالار عەبدولستار، رایگەیاند: زۆرینەی زیندانەكان لە عێراق كێشەی قەرەباڵغی شوێنی زیندانییەكانیان هەیە و لەئێستادا زیندانەكانی ئەبوغرێب و حلە ئامادە دەكرێن و لە چەند مانگی داهاتوودا دەكرێنەوە.

روونیكردەوە ئەو بڕیارەیان دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی ناو زیندانەكان، كە لە ئێستادا رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لە ئاستی عێراق و نێودەوڵەتی بەوهۆیەوە رەخنە لە حكومەتی عێراقی دەگرن. 

هەرچەندە پێشتر حكومەتی عێراقی بریاری روخاندنی زیندانی ئەبوو غرێبی دەركردبوو، بەڵام دواتر بڕیارەكەی هەڵوەشاندەوە و بڕیاری نۆژەنكردنەوە و بە مۆدێرنكردنی دەركرد و لە مانگی 10ی ساڵی 2019شدا وەزارەتی دادی عێراق داوای لە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران كرد بە تەرخانكردنی پێنج هەزار پلەی وەزیفی بە پیشەی پاسەوان لە چوارچێوەی پلانی كردنەوەی سێ بەندینخانەی نوێ لە عێراق.


ڕیکلام