شانۆیی (هیچم نییە بیشارمەوە) نمایشێكی تایبەت بۆ رێزگرتن لە كارمەندانی تەندروستی ئەنجامدەدات.
شانۆیی (هیچم نییە بیشارمەوە) نوێترین بەرهەمی كۆڕی شانۆیی -با- لەلایەن (ڕێژەن جەمال)ەوە كاری دەرهێنانی بۆ كراوە، ناوەڕۆكی شانۆییەكە پەیوەستە بە ژیانی ئێستای مرۆڤەوە لە واقیعی ژیان زۆرینەی خەڵكەوە نزیكە.
ستافی ئەم شانۆییە وەك ڕێزێك لە هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامی كارمەندانی تەندروستی لە قۆناغی روبەڕبوونەوەی كۆرۆنادا، چەند ڕۆژێك بەرلە نمایشكردنی كارەكەیان، نمایشێكی تایبەت بۆ ئەو تویژە ئەنجام دەدەن.
شانۆییەكە (تۆڕی هەواڵی ژیان) سپۆنسەری میدیایی كردووە و یەكەم ڕۆژی نمایشی لە رۆژی 6ی ئەیلول لە كاتژمێر 5:30ی ئێوارە لە هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی دەستپێدەكات.