سۆرانی  |  بادینی  |  English      

شۆڕشێکى تەواو نەکراو

  2020-09-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

کتێبێکى نوێى نەجات نورییە

نوێترین کتێبى نووسەرى کورد نەجات نورى کتێبێکە بە ناوى (شۆڕشێکى تەواو نەکراو) کە لە کۆمەڵێک وتار پێکهاتووە دەربارەى چەند پرسێکى سیاسى و کۆمەڵایەتى و ڕۆشنبیریی لە هەرێمى کوردستان، تایبەت بە ژیان نووسەرى ئەم کتێبە وتى: پێشتر ئەم وتارانەم لە ڕۆژنامەکاندا بڵاوکردۆتەوە و زۆرینەیان لە بابەت چەند تەوەرێکى سیاسى و کۆمەڵایەتى و ڕۆشبیرى نووسراون، شایەنى ئاماژەیە نەجات نورى خاوەنى چەندین بەرهەمى ڕۆمان و چیرۆک و کۆمەڵە وتارە و ئەم کتێبەشى لە قەبارەیەکى مامناوەند، لە میانى 665 لاپەڕەداچاپرکراوە و ئێستا لە کتێبفرۆشییەکاندا بەردەستە .