کۆمێنتێک لەسەر ناو لە لای گارسیا مارکێز

  2020-09-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

ئەحمەدى مەلا

ناوی سەیروسەمەرە و دەگمەن نین. ئەگەر هاوشێوەکانی لە زمانی کوردییدا بۆ بدۆزینەوە، بەرامبەر بە "عەبە" و "خەجیج" و " نەریمان" و "عوسمان" دەوەستن، بەڵام سیستەمی ناولێنان لە رۆژئاوا و دواتریش لە ئەمەریکای لاتین بەم شێوەیەیە: ناوی یەکەم بۆ نموونە "عەبە" بێ، ناوی خانوادەش " بارام" بێ، دەبێتە "عەبەی بارام"، بەڵام لەبەر ئەوەی لە نێو بنەماڵەیەکی دیارییکراودا ناوی خانوادە جێگیرە، بۆیە ئەگەر "عەبە" خوشکێکی بوو، بۆ نموونە ناوی "خەجیج" بوو، ئەودەم دەبێ بە" خەجیجی بارام"، با گریمانی ئەوە بکەین کە باوکی "عەبە" ناوی "خورشیدە".

لە نێو ئەم کەلتوورە، دووبارە کردنەوەی ناوی یەکەمی دایک و باوک زۆر باوە، بۆیە بۆی هەیە کە "خەجیج" دیسانەوە ناوی کوڕەکەی بنێ "خورشید" وەک ناوی یەکەمی باوکی، ئەو دەم دەبێتەوە بە "خورشیدی بارام" وەک ناوی باوکی خەجیجی بارامی لێدێت.

بۆیە کێشەی ناو بۆ خوێنەری ئێمە، لێرەوە سەرچاوە دەگرێ. لەبەر ئەوەی لە "سەد ساڵ تەنیایی" باسی لە چەند نەوەیەک دەکا، بۆیە ناوەکان وەکو دووبارەکردنەوە دەبینرێن. بۆیە نازانین "خورشیدی بارامی" یەکەمە یا هی دووەمە! بۆیە هەندێجار، رۆماننوسی ئێمە لەسەر ئەم تێنەگەیشتنە، ناوی سەیر و سەمەرە لە کەسایەتی ناو رۆمانەکەی دەنێ! هەر بۆ زانین ناوی رۆماننوسەکەش "گابریل گارسیا مارکێز= گابریەل گارپییا مارکێپ/ە.



ڕیکلام