دادگای سعودیە: حوکمی کۆتایی بۆ بکوژانی جەمال خاشقچی دەرچوو

  2020-09-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی داواکاری گشتی سعودیە ئاشکرایکرد، حوکمی کۆتایی لەبەرامبەر تۆمەتباران بە کوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی ئەو وڵاتە دەرکرد.

ئاژانسی هەواڵی سعودیە لە زاری وتەبێژی داگای تاوانەکان لە ڕیازی پایتەختی سعودیە رایگەیاند، سزا بۆ ٨ لەو تاوانبارانە دەرچووە کە حکومەتەکەیان پلەی کۆتایی وەرگرتووە، بە گوێرەی مادەی ٢١٠ی یاسای سزادانی ئەو وڵاتە.

وتەبێژی دادگای تاوانەکان ئاماژەی بەوەشکرد، دادگا سزای ٢٠ ساڵ بەسەر هەر یەکە لەپێنج کەس لە تاوانبارەکان سەپاند، سێ تاوانباری دیکەیان هەریەکەیان سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردنی سەپاند و سزای ٧ ساڵ زیندانی بۆ دوو کەسی دیکەیان دەرکرد.

دادگا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سزایانە حوکمی کۆتایین و پێویستە جێبەجێ بکرێن، بە تایبەت دوای ئەوەی کەسوکاری کوژراوەکە دەستبەرداری مافی شەڕعی خۆیان بوون.

جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی دیاری سعودیە لە ڕۆژی ٢ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٨، لە کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا کوژراو تا ئیستاش نازانرێت لاشەکەی چی لێبەسەرهاتووە.

 



ڕیکلام