هۆمۆدیۆس "مرۆڤەخوا"

  2020-09-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
یۆڤاڵ نوح هەراری

وەرگێڕانی وریا ئەحمەد

ئەم کتێبەی یۆڤاڵ نوح هەراری، بەگژ هەموو ئەم ئاڵەنگاریانەدا دەچێتەوە و مرۆڤایەتی لەکۆی مەترسییە گریمانەییەکانی بەردەمی ئاگاداردەکاتەوە.  یۆڤاڵ نوح هەراری، لەمییانی ئەم کتێبەدا، پشتێنی لەکەمەربەستووە و لەبەرانبەر زانستی بایۆلۆژیا و تەکنەلۆژیای هۆشی دەستکرددا، بەرگری لە سیحر و جادووی مرۆڤایەتی دەکات.

مرۆڤایەتی بە کام گۆچانی جادوویی توانی هەسارەی زەوی کۆنترۆڵبکات؟ ئایا تەکنەلۆژیای نوێ دەتوانێت ئەم گۆچانە لەدەستی مرۆڤایەتی دەربهێنێت؟ لەدیدی نوح هەراریدا، با ئالگۆریتمەکانی هۆشی دەستکرد لە مرۆڤ زیرەکتربن و وردتر و کارامەتر و خێراتریش کارەکان ڕاپەڕێنن، ئەمە جێگای مەترسیی نییە، ئاخر سیحری مرۆڤ نە لە زیرەکییەکەیدا پەنهانە، نە لە تواناکانی مێشکیدا شاردراوەتەوە. سیحر و جادووی مرۆڤ لەشوێنێکی ترەوە دێت. لەکوێوە دێت؟ وێڕای ئەوەی خوێنەر لەم کتێبەدا خۆی لەبەرانبەر دەیان پرسیاری وروژێنەردا دەبینێتەوە، سەرەکییترین پرسێک، کە نوح هەراری لە دووتوێی ئەم نووسراوەیدا پێشیدەخات، برییتیە لەم پرسە:

''حەفتاهەزارساڵ لەمەوبەر، ئەژدادی ئێمە ژمارەیەک گیانداری ئاسایی و بێ کاریگەربوون. گرنگترین پرسێک، کە لەبارەی مرۆڤەکانی پێش مێژووەوە بزانرێت، ئەوەیە کە، ئەوان ژمارەیەک بوونەوەری کەمبایەخ بوون. کاریگەری ئەوان بەسەر جییهانەوە، هەر هێندەی کاریگەری گیانداری بووکی دەریا و باڵندەی دارکونکەرە بوو. بەڵام چۆن لەمڕۆدا، ئێمەی نەوەکانی ئەو مرۆڤانە، هەسارەکە بەڕێوەدەبەین و مانا بە جییهان و شتەکانی ناوی دەبەخشین؟ پرسیارەکە ئەوەیە چۆنچۆنی لەوێوە و بە ئێرە گەیشتین؟ ئێمە چۆنچۆنی لە ژمارەیەک ئەیپی لەمرۆڤچووی کەمبایەخەوە، کە لەگۆشەیەکی کیشوەری ئەفریقادا بە ڕاوکردنی ئاژەڵ و داتاشینی بەردەوە سەرقاڵبووین، بۆ فەرمانڕەوایانی بێ ڕکابەری هەسارەی زەوی گۆڕدراین؟''


ڕیکلام