حیکایەتی جەنگ و مۆز

  2020-09-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

حسەین لەتیف

پیاوێک مۆزێکی خوارد

 دوو مۆزی خوارد

 سێ مۆزی خوارد

پیاوێکی تر مۆزێکی خوارد

دوو مۆزی خوارد

سێ مۆزی خوارد

پیاوێکی تریش بەهەمان شێوەی پیاوی یەکەم و دووەم  مۆزێکی خوارد

دوو مۆزی خوارد

سێ مۆزی خوارد

منیش بیرم لەوە دەکردەوە وەکو  ئەوان مۆزێک بخۆم

دوو مۆز بخۆم

سێ مۆز بخۆم

جەنگ لەولاوەهات

ئەو پیاوەی یەکەم جار مۆزێکی خواردبوو

دوو مۆزی خواردبوو

سێ مۆزی خواردبوو

خۆی کێشا بە پیاوی دووەمدا کە مۆزێکی خواردبوو

دوو مۆزی خواردبوو

سێ مۆزی خواردبوو

پیاوی دووەمیش خۆی کێشا بە پیاوی سێهەم دا

کە مۆزێکی خواردبوو

دوو مۆزی خواردبوو

سێ مۆزی خواردبوو

پیاوی سێهەمیش مۆزێکی خواردبوو

دوو مۆزی خواردبوو

سێ مۆزی خواردبوو

ڕای کردوو خۆی کێشا بە من دا

منیش هێشتا مۆزێکم نە خواردبوو

دوو مۆزم نەخواردبوو

سێ مۆزم نەخواردبوو

وەک ئەو سێ پیاوە یەکی سێ مۆزیان خواردبوو

ڕامکرد و خۆم کێشا بەژنێکدا

ژنەکە ڕایکردوو خوی کیشا بەمناڵێکدا

مناڵەکە ڕایکردو ...خۆی کیشا بە ئۆتۆمبیلێکدا،ئۆتۆمبیلەکەش خۆی کێشا بەیەکێکی تردا

 هەموومان جنێومان بە جەنگ دەدا   لەبەر ئەوەی نەیهێشت هەموومان یەکی سێ مۆز بخۆین

وەک چۆن باپیرانمان داد و بێدادیانە لە دەست ئێمە،  هەر لەبەر ئەوەی  لە دارستانەوە هێنامانن  بۆ باخچەی ئاژەڵان، شەرممان لێناکەن و... بە بەرچاوی خوشک و دایک و کچ و ژنەکانمانەوە  سواری یەکتر دەبن،

ئاوەهاش جەنگ بە بەرچاوی

مانگ و خۆر و ئەستێرە و ڕووبار و درەخت و چیا و بیابانەوە

 سواری هەموومان بووە و.. دانابەزێت .



ڕیکلام