فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستی بەكارەكانی كرد

  2020-09-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ یەكشەممە 23هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی دەستی بە كارەكانیكرد و فێستیڤاڵەكە بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بەشێوەی ئۆنڵاین سازدەكرێت.


مەلا بەختیار، سەرپەرشتیاری گشتیی فێستیڤاڵی گەلاوێژ، وتاری كردنەوەی ڤێستیڤاڵەكەی پێشكەش كرد و رایگەیاند نوسەر و شاعیر و سینەماكارەكان و بە گشتی كایەی ئەدیبان و هونەرمەنداندەتوانن رۆڵی گەورەیان هەبیچت لە ناسنامەی كوردیدا. 

فێستیڤاڵەكەیبۆ ئەمساڵ لە ژێر ناونیشانی “ئاسۆ دەدرەوشێتەوە” ئەنجامدەدرێت و مەبەستیش لەیادكردنەوەی ئەكتەر و شانۆكاری كورد، ئاسۆ عومەر سوارەیە. 

فێستیڤاڵەكە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت بە وتەی سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەكە ئامانجی فێستیڤاڵەكە چونە ناو بازنەی ئەدیبان و رۆشنبیری جیهانیە. 


ڕیکلام