تورکیا سنوری باتیفای لە زاخۆ بوردومانکرد

  2020-09-24  | 
دۆسیە:  دهۆک
 مێهڤان مەجید
کەمێک پێش ئێستا سوپای تورکیا گوندی گرێبی لە ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ بوردومانەکرد

ئەحمەد گولی شایەتحاڵ لە ناحیەی باتیفا بە توڕی هەواڵی ژیان ڕاگەیاند " ئەمشەو کاتژمێر ٨:٤٠ سوپای تورکیا بە فڕوکەی جەنگی بوردومانی گوندی گرێبی لە ناحیەی باتیفا کرد ".

ئەو هاوڵاتییە وتیشی" بەھوی بوردومانەکە ئاگر لە دەوربەری گوندەکە کەوتووەتەوە و تا ئێستاش کونتڕوڵ نەکراوە ، و کەس ناتوانێت لە ترسی بوردومان بڕوات بۆ شوێنی ئاگرەکە ".

بۆردومانەکە لە کاتێکدایە فڕوکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاش بەردەوام بە ئاسمانی شوێنەکەدا دەسوڕێنەوە ".

ماوەی نزیکەی سێ مانگە سوپای تورکیا بە بیانووی بوونی گەریلاکانی  پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"،  بەردەوام لە ئاسمان و زەویەوە بوردومانی ناوچە سنوریەکانی پارێزگای دھۆک و قەزای زاخۆ دەکات، بەو ھۆیەشەوە زیانی گیانی و مادی بەر هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە کەوتووە.



ڕیکلام