نێچیرڤان بارزانی: ئامادەین یارمەتی عێراق بدەین

  2020-09-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ حكومەتی عێراقی راگەیاند و دەڵێت ئامادەن یارمەتیدەربن بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

نێچیرڤان بارزانی، لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە رایگەیاند: بە نیگەرانییەكی زۆرەوە چاودێریی دوایین هێرش و هەڕەشەكان دژی ئەركە دیپلۆماسییەكان و بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەكەین كە عێراقییەكان لە "تیرۆر" دەپارێزن. 

ئەو راشیگەیاند "پاڵپشتی لە هەوڵی سەركردە عێراقییەكان بۆ رێگەگرتن لە هێرشی زیاتر دەكەین و ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا."

ئەوەش دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ رێبەری رەوتی سەدر چەند پیشنیارێی بۆ پاراستنی ناوەندە دیبلۆماسیەكان لە عێراق ئاشكرا رد و دوای ئەویش سەرۆك وەیزرانی عێراق پێشوازی لە پێشنیارەكانی ئەو سەركردەیەی شیعەكان كرد. 


ڕیکلام