لیژنەکانی چاودێری و بەدواداچونی بازاڕ لە قایمقامیەتی زاخۆ ڕایانگەیاند، تا ئێستا بەهوی پابەندنەبوونی دوکانداران بە ڕێنماییە تەندورستی و خوپارێزییەکەانەوە، تا ئێستا ٨٨٠ شوێن سزادراون .
وڵات ھەجەر بەرپرسی لیژنەکانی بەدواداچونی بازاڕ لە قایمقامیەتی زاخۆ بە توڕی هەواڵی ژیان ڕاگەیاند" هەر لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایروسی کوڕۆنا لیژنەکانی يئێمە بەردەوام بەدواداچونی بازاڕ دەکەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماکانی تەندورستی و خۆپارێزی لەلایەن دوکاندار و خاوەن کارەکانەوە، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونیان تا ئێستا، ٥٠٠ دوکان بۆ ماوەی چەند ڕوژێک داخراون ، و ٣٨٠ دوکانی دیکەش بە گوژمەیەک پارە سزادراون ".
ئەوەشی خستەڕوو نایانەوێت لەم دۆخە خراپەی ئابوریدا هیچ دوکاندارێک سزابدەن ، بەڵام ناچار دەبن دوای چەند جارێک ئاگادارکردنەوە ناچارن ئەو هەنگاوە بنێن، بە تایبەت دوای ئەوەی جاری یەکەم و دووەم ئاگاداریان دەکەنەوە، ئەگەر سەرپێچییەکە دووبارە بۆوە، ئەو کاتە سزایان دەدەن .
بەهۆی بەرەنگاربونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا و جێبەجێکردنی ڕێنماکانی وەزارەتی تەندورستی و ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، قایمقیەتی قەزای زاخۆ شەش لیژنەی پێکھێناوە بۆ بەدواداچونی بازاڕ، کە لە هەریەکە لە دەزگای پۆلیس و ئاسایشی زاخۆ و تەندورستی ئەندامن تیایدا .