شانۆیی كورسییەكان لە كەركوك نمایشكرا

  2020-09-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كورسییەكان یەكێكە لە شانۆنامە گرنگەكانی دونیای شانۆی ئەپسۆرد، بەردەوام لە وڵاتانی جیهان و بە زمانە جیاوازەكان نمایش دەكرێت، بە زمانی كوردیش چەندینجار لە شارە جیاوازەكانی كوردستان لەلایەن دەرهێنەرانی كوردەوە كاری لەسەر كراوە، ئێستاش لە شاری كەركوك نمایش دەكرێت.

شانۆییەكە لەلایەن نەژاد نەجم كاری سینۆگرافیا و دەرهێنانی بۆ كراوە و عەزیز ڕەئوف كاری دراماتۆرگی كردووە و  نواندنی لەلایەن هەریەكە لە ھەوار فارس، ھونەر شەوقی، سەلام زەنگەنە، ھادی جوانڕۆ، مستەفا بەكر كراوە. 

ئەم شانۆییە،بەرھەمی گروپی شانۆی ھەوارە، ماوەی رۆژانی 22 و 23ی ئەیلول نمایش كراوە بە پێی رێنماییەكانی خۆپارێزی بە ئامادەبوونی زیاتر لە (1300)بینەر لە ھەردوو ڕۆژەكەدا لە ھۆڵی سەنتەری رۆشنبیری كەركوك نمایشكرا.


ڕیکلام