توركیا دوو بنكەی نوێی سەربازی لە سنوری زاخۆ كردەوە

  2020-09-28  | 
دۆسیە:  دهۆک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ماوەی دوو رۆژی رابردوو سوپای توركیا بۆردومانی چڕی لە گوندەكانی سنوری ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ ئەنجامدا و بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفاش دەڵێن نازانین لەو شوێنانە دەمێننەوە یان بەكاتی لەوێن.

دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: سوپای توركیا ماوەی دوو رۆژە جموجوڵی سەربازیان هەیە بەڵام لە ئێستادا نازانین بۆ هەمیشە دەمێننەوە یان بە شێوەیەكی كاتی لەوێن. 

ئەو روونیكردەوە ئەو هێزانەی توركیا لە ڕێی كۆپتەرەوە دابەزیون و چونەتە ناوچەیەكی چیایی لە نزیكی ئەو گوندانە، خەڵكیان لە نزیك نیە شوێنەكانی ئەمرۆ چونەتە ناوی دوورن لە گوندەكانەوە. 

ئەوەش دوای ئەوەهات كە سوپای توركیا پێشتر رایگەیاندبوو كە ئۆپراسیۆنی پیادە لە هەرێمی كوردستان دەوەستێنن تەنها هێرشی ئاسمانیان بەردەوام دەكەن. 

هاوكات هەر ئەمڕۆ فڕۆكەكانی توركیا سنوری قەزای ئامێدیان بۆردوومان كردووە سەرچاوەیەك بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند، بۆردومانەكە لە چیای بازێ بووە لە ناوچەی بەرواری باڵا تیایدا زیانی زۆری بە ڕەز و باخی هاوڵاتیان گەیاندووە .


ڕیکلام