وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم ڕوونکردنەوە لەسەر دابەشکردنی موچەی موچەخۆران دەدات

  2020-09-28  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بڵاوکردەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەیدا وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ڕایگەیاندووە " بۆ گەیاندن و دەرخستنی راستییەکان و بەرچاورونی موچەخۆران و ئاگاداربونیان، بۆ ئەوەی چەواشە نەکرێن و بەلاڕێدا نەبرێن، تەنھا بۆ گەیاندنی راستییەکان، وەزارەتی دارایی و ئابوری لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم، لەماوەی (14) مانگی دەستبەکاربونیدا تائێستا، (12) موچەی موچەخۆرانی داوە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم روونکردنەوەیەش بەرچاوڕوونیە بۆ موچەخۆران، بەوەی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن داکۆکاری داوای فەرمانبەرانە لە حکومەت نەک بە کەم سەیرکردنی داواکارییەکانیان، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێک لە میدیاکان بە هەلە لیکدانەوەیان بۆ لێدوانەکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە کردبوو لەوبارەیەوە.

 



ڕیکلام