جارێكی دیكە سوپای توركیا گوندەكانی سنوری زاخۆی بۆردومانكرد

  2020-10-02  | 
بۆردومانی تورکیا لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان
فۆتۆ: ئەرشیف
 مێهڤان مەجید
ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا جارێكی دیكە پێنچ گوندی سنوری ناحیەكانی دەركار و باتیفای سەر بە قەزای زاخۆیان بۆردومانكرد .

پەیامنێری ژیان لە زاخۆ رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ كاتژمێر دوو سوپای توركیا جارێكی دیكە بە چڕی بۆردومانی گوندەكانی كەشان و ڕویسێ و سیلێی سەر بە  ناحیەی باتیفایان بۆردومانكرد.  

ئەوەشی راگەیاند بەهۆی ئەو بۆردومانەوە زیانێكی زۆر بە دارستان و رەزی هاوڵاتیانی ئەو گوندانە كەوت، راشیگەیاند: هەر ئەمڕو دوای نیوەڕۆ هەردوو گوندی پەرەخ و شیشێ لە سنوری ناحیەی دەركار بۆردومانكردووە و بەهۆیەوە ئاگر لە ناوچەكە كەوتووەتەوە. 

هاوكات فرۆكە سیخوڕیەكانی ئەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەردەوام بە ئاسمانی ئەو ناوچانەدا دەسوڕێنەوە، چاودێری جوڵەی گەریلاكانی پەكەكە دەكەن. 


ڕیکلام