دوای تیپەڕبوونی ٩٩ ڕۆژ بەسەر دەستگیر کردنیدا، ئێوارەی ئەمڕۆ قارەمان شوکری ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی  لە لایەن دادگاوە بە کەفالەت ئازاد کرا.
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            قارەمان شوکری چالاکوانی ئازادکرا و بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند "کاتژمێر ٣ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ بە کەفالەتی ١٠ ملیۆن دیناری ئازادکراوم و ١٩ ی ئەم مانگەش لەبەردەم دادوەر ئامادەدەبم"  .
قارەمان شوکری ئاماژەی بەوەشکرد، ٩٩ ڕۆژ پێش ئێستا بەهۆی بەشداریکردنی لە خۆپێشاندانەکانی ناحیەی شیلادزێ لەدژی لەشکرکێشی و بوردوومانەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکە لەلایەن هێزە هەمنیەکانەوە دەستگیرکرا.
 ڕوونیشیکردەوە، دوای دەستگیرکردنی لەلایەن کەسێکەوە سکاڵای لەسەری تۆمارکراوە لەسەر بابەتێک کە قارەمان ڕەتیکردەوە زانیاری زیاتر لەو بارەیەوە بخاتەڕوو.