بەپێی نوێترین ڕاپرسی بایدن لە پێش ترەمپەوەیە

  2020-10-07  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەگوێرەی نوێترین ڕاپرسی کە لەلایەن تۆڕی هەواڵی (CNN )ی ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە، ئاماژە دەکات بە پێشکەوتنی جۆ بایدن کاندیدی کۆمارییەکان بە ١٦ خاڵ لە پێش ڕکابەرەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا.

بەگوێرەی ئەنجامی ڕاپرسییەکە، ٥٧%ی بەشداربوان دەنگ دەدەن بە بایدن، ئەگەر بێتوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ئێستادا ئەنجام بدریت، لەکاتێکدا ٤١% لەو کەسانەی کە بەشداری ڕاپرسییەکەیان کردووە، دەنگ دەدەن بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا.

ئەم هەفتەیە بە جیاوازی ١٦ خاڵ بۆ بەرژەوەندی کاندیدی دیموکراتییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا تۆمار کراوە، لە کاتێکدا لە ٢%ی  بەشداربوانی ڕاپرسییەکە ڕایانگەیاندووە، دەنگ نادەن بە هیچ کام لەو دوو کاندیدە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا لە ڕاپرسییەکی دیکەدا بایدن بە ٨ خاڵ لە پێش ترەمپەوە بووە.

زۆربەی ڕاپرسییەکانی هاوشێوەی ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجامەکەی ئاشکرا کراوە، ئاماژە بە پێشکەوتنی کاندیدی دیموکراتەکان دەکەن لە هەڵبژاردنەکاندا.

ئەم ڕاپرسییەی کۆتایی ١٢٠٥ کەسی پێگەیشتوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشدارییان تێدا کردووە و ڕێژەی هەڵەش لەو جۆرە ڕاپرسیانەدا دەگاتە ٣.٦ پلە.



ڕیکلام