بەهۆی ترس لە کۆرۆنا دووەم دیبەیتی نێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن کاندیدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا هەڵوەشایەوە.
لیژنەی سەرپەرشتیاری دیبەتەکە پێشنیاری کردبوو دیبەیتەکە بە رێکەی ئۆنلاین بەڕێوەبچێت بەڵام دۆناڵد ترەمپ ڕەتیکردەوە.
بڕیاربوو 15 ی ئام مانگە دووەم دیبەیەتی هەڵبژاردن لە نیوان دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن بەڕێوەبچێت بەڵام دوای توشبوونی ترەمپ بە کۆرۆنا و ترس لە توشبونی دەوروبەرەکەی دیبەتەکە هەڵوەشایەوە.
بەرپرسانی کەمپینی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ رایانگەیاند تەندروستی ترەمپ زۆر باشە و کێشەی نیە و ئامادەیە بۆ دیبەیتەکە بەڵام لیژنەکە لە ترسی کۆرۆنا دیبەیتەکەی هەڵوەشاندەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە لەکاتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا سێ دیبەتی راستەوخۆ لەنێوان کاندیدانی سەرۆکایەتی ئەنجامدەدرێت و دیبەیتی کۆتای نێوان ترەمپ و بایدنیش بڕیارە 22ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.