سارد..

  2020-10-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شیعری : لویزە گلوک*


لە ئەڵمانییەوە: عەبدولغەنی کاکۆ


‎دڵێکی ساردت هەبێت، ژیانت ئاوا دەبێت
‎وەک ئەوەی من لە بەر سێبەردا، لە باڵکێشانم بەسەر کەڤرێکی سارد و لەژێر دارکەوەتێکی گەورەدا دەیکەم.
خۆر بە ئاستەم بەرم دەکەوێ.
‎زۆر جاران لە سەرەتای بەهاردادەیبینم ،بەرز بەرز دەبێتەوە
‎ئینجا گەڵاکان گەشەدەکەن و ونی دەکەن
‎هەستی پێدەکەم لەبەینی گەڵاکاندا بە ناڕێکی دەبریسکێتەوە وەک ئەوەی کەسێک کەوچکێکی کانزایی لە لێواری پەرداخێک بدات
‎زیندەوەرەکان هەموویان بە یەک ئەندازە
‎پێویستییان بە ڕۆشنایی نییە
‎هەندێک لە ئێمە
‎ڕۆشنایی تایبەت بەخۆی دەخولقێنێ.
‎گەڵایەکی زیوین
‎وەک ڕێچکۆڵەیەکە کەس نەتوانێ بەسەریدا بڕوات،
‎وەک تەنکاوی دەریایەکی زیوینە لەژێر دار کەوەتێکی گەورەدا.
‎بەڵام بەڕاستی ئەوە دەزانی،
‎خۆت و ئەوانەیش کە دەزانن تۆ لەپێناو ڕاستییدا دەژیت، لە پەرشبوونەوەتدا هەموو ئەو شتانەت خۆش دەوێن کە ساردن



*خەڵاتی نۆبێلی ساڵی ٢٠٢٠ ی لە ئەدەبدا پێ بەخشرا.


ڕیکلام