پۆلیسی فریاکەوتنی چەمچەماڵ تۆمەتبارێکیان بە تۆمەتی دەستهەبوون لە کوشتنی دوو کچەکەی چەمچەماڵ دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند تۆمەتبارەکە مامی کچەکانە و بەپێی مادەی 406 داواکراوبوو.
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکردوە تۆمەتبارەکە دەستیهەبووە لە کوشتنی دوو کچەکەدا و لەلایەن پۆلیسەوە داواکرابوو.
ئەوە لەکاتێکدایە مانگی ڕابردوو دوو خوشکی تەمەن 17 و تەمەن 19 ساڵ لە قەزای چەمچەماڵ کوژران و کوشتنەکەی کاردانەوەی زۆری لێکەوتوە و باوکی کچەکان تۆمەتبارکران بە کوشتنیان.
هاوکات سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند تا ئێستا بەس ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.