ئیمام عەلی ڕەحمانۆف سەرۆکی تاجیکستان بۆ پێنجەمین جار سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بەدەستهێنایەوە.
بەختیار خودورزودە سەرۆکی لیژنەی ناوەندی هەڵبژاردنەکان لە تاجیکستان ئاشکرایکرد، ڕەحمانۆف توانیویەتی لە ٩٠.٩٢%ی دەنگی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی تاجیکستان بەدەست بهێنت.
بە گوێرەی لیژنەی ناوەندی هەڵبژاردنەکان، ڕێژەی بەشدار بوون لە هەڵبژاردنەکاندا ٨٥.٣٩% بووە.
ئیمام عەلی رەحمانۆف خاوەنی گەورەترین ماوەی سەرۆکایەتییە لە نیوان سەرکردەکانی دەوڵەتانی جیابۆوە لە یەکێتی سۆڤیەتی جاران، کە لە ساڵی ١٩٩٢ وە بووە بەسەرۆکی وڵاتەکەی و تا ئێستاش بەردەوامە لە پۆستەکەی.
ڕەحمانۆف لە ساڵی ١٩٥٢ لە دایک بووە، لە یەکەم خولی سەرۆکایەتی وڵاتەحکەی لە ساڵی ١٩٩٤، شەری ناوخۆ لەو وڵاتە هەڵگیرسا و ١٠٠ هەزار کەسی تیا کوژرا.