خانمه ئه‌دیب و فه‌رهه‌نگنووسی كورد، سه‌حه‌ر موعیزی كه له ساڵی 1981 له شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایك بووه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆرسی له یاسا و ماسته‌ری له بواری ئه‌ده‌بیات هه‌یه، هه‌روه‌ها زیاتر له 17 ساڵه له بواری شیعر و ئه‌ده‌بیات ده‌نووسێت و چه‌ندان شیعری نوێ و كلاسیك و شیعری تری نووسیوه.
له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی "ژیان"ـدا خاتوو سه‌حه‌ر تیشك ده‌خاته سه‌ر كاره‌كانی و ده‌ڵێت" 12 ساڵه بێ دابڕان و به‌بێ بوونی هیچ پاڵپشتییه‌ك كار له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی ناوی ڕه‌نگه‌كان ده‌كه‌م و تا ئێستایش زیاتر له 50 تا 60 هه‌زار ناوی بۆ ڕه‌نگه‌كان دۆزیوه‌ته‌وه.
ژیان: چه‌ند ساڵه خزمه‌ت به شیعر و ئه‌ده‌بیاتی كوردی ده‌كه‌یت و شیعره‌كانت به چه‌ند زمانن؟
سه‌حه‌ر: زیاتر له 17 ساڵه له‌بواری شیعر و ئه‌ده‌بیات ده‌نووسم و شیعره‌كانیشم ته‌نها به زمانی شیرینی كوردین، هه‌روه‌ها له‌بواری شیعری نوێ و كلاسیك و چه‌ندان شیعری تر ده‌نووسم. به‌داخه‌وه تا ئێستا هیچ دیوان و به‌رهه‌مێكم سه‌باره‌ت به شیعر به‌چاپ نه‌گه‌یاندووه.
ژیان: شیعره‌كانت ئه‌وینداری یاخود نه‌ته‌وه‌یین؟
سه‌حه‌ر: شیعره‌كانی من زیاتر باسی ئه‌وین و خۆشه‌ویستی نیشتیمان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها باسی دڵداری و ئه‌و قه‌یران و ناحه‌زییانه ده‌كه‌ن كه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ن، باسی ژن و كاره‌ساتگه‌ڵێك ده‌كات كه به‌سه‌ر ژنان دێت، هه‌روه‌ها له‌چه‌ند بوارێكی تریش ده‌نووسم، به‌ڵام زیاترینیان باس له ئه‌وینی نیشتیمان و كێشه و گرفتی كۆمه‌ڵگه ده‌كات و له‌م بواره‌دا زاڵه.
ژیان: نمونه‌ی ئه‌و شیعرانه‌ی كه باس له ئه‌وین و نیشتیمان ده‌كه‌ن كامانه‌ن؟
سه‌حه‌ر: ئه‌وین و نیشتیمان هه‌وێنی شیعره‌كانی منن و ئه‌و ئه‌وینه‌ی باسی ده‌كه‌م دیسان هه‌ر نیشتیمانه، بۆ نمونه له‌یه‌كێك له شیعره‌كانم باس له ئه‌وینی نیشتیمان ده‌كه‌م كه ده‌ڵێت:
دار قه‌واخم له‌و موژه‌ی تۆ بێ ئه‌وه‌ی حوكمم درێ، بۆ هه‌واداری له ئاخێكم سزا وا نادرێ.
دار قه‌واخ به مانای داری سێداره دێت، له ڕواڵه‌تدا ئه‌وه شیعرێكی ئه‌ویندارانه‌یه، به‌ڵام ئه‌و غه‌زه‌له تا كۆتایی ئه‌گه‌ر بچیته ناو ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، ده‌بینی ئه‌و ئه‌وینه كه‌سێكه به‌ناوی نیشتیمان یان خاك و وڵات.
ژیان: چه‌ند ساڵێكه به‌دوای كۆكردنه‌وه‌ی ناوی ڕه‌نگه‌كانیت، تا ئێستا چه‌ند شوێن و وڵات گه‌ڕاویت؟
سه‌حه‌ر: 12 ساڵ زۆربه‌ی شار و گونده‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ گه‌ڕاوم، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ له باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان و وڵاتی قه‌فقاز و ئه‌رمه‌نستان له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یل و فه‌یسبوك و تێلیگرام و ئینستاگرام گه‌ڕاوم و فه‌رهه‌نگ و مێژووی ڕه‌نگم له‌ناو كورده‌واریدا كۆكردوونه‌ته‌وه، كه به‌شی سه‌ره‌كی ئه‌م فه‌رهه‌نگه، ناوی ڕه‌نگه له كورده‌واریدا كه ڕه‌نگه‌كان به چ ناوێك له كوردیدا ناوزه‌د ده‌كرێن.
ژیان: تا ئێستا چه‌ند وشه‌ت بۆ ناوی ڕه‌نگه‌كان دۆزیوه‌ته‌وه؟
سه‌حه‌ر: تا دوو ساڵ له‌مه‌و پێش 37 هه‌زار دانه وشه‌ی ڕه‌نگ یاخود ناوم بۆ ڕه‌نگه‌كان تۆمار كرابوو، به‌ڵام ئێستا زۆر له‌وه زیاتر بووه ڕه‌نگه 50 تا 60 هه‌زار ناو بۆ ڕه‌نگه‌كان تێپه‌ڕی كردبێ.
ژیان: ئامانجی تۆ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوی ڕه‌نگه‌كان چییه؟
سه‌حه‌ر: ئامانجی من له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوانه بۆ ڕه‌نگه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی له بواری مێژووییه‌وه كورده‌واری زۆر زوو له‌گه‌ڵ ڕه‌نگدا ئاشنا بووه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانی مێژووه‌وه، به‌ر له‌وه‌ش زۆر زوو و خێراتر له وڵاتانی تر و له ناوچه‌كانی تری سه‌رگۆی زه‌وی له‌گه‌ڵ ڕه‌نگ ئاشنا بووه و ڕه‌نگی تێكه‌ڵ به كوڵتوور و ژیانی خۆی كردووه، ناوی زۆریشی بۆ ڕه‌نگ به‌كارهێناوه. هه‌روه‌ها له‌ناو زمانی كوردی و زاراوه و بن زاراوه‌كانی كورده‌واریدا بۆ هه‌ر ڕه‌نگێ ناوێكی تایبه‌تی هه‌یه، یاخود بۆ هه‌ر شه‌به‌نگێكی ڕه‌نگ و تریفی ڕه‌نگێك ناوی جۆراوجۆری هه‌بووه.
ژیان: بۆ پاڵپشتی كاره‌كانت هیچ كه‌س و لایه‌نێك هاوكاری كردوویت؟
سه‌حه‌ر: نه‌خێر، هه‌ر هه‌موو كاره‌كانم له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم بووه و هیچ كه‌س و لایه‌نێك پاڵپشتی نه‌كردووم، ته‌نانه‌ت بۆ چه‌ندین شوێن له باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕۆیشتم، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی كاره‌كه‌م بگرنه ئه‌ستۆ تاوه‌كو كاره‌كانم خێراتر و زووتر بڕۆن به‌ڕێوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌س ئاماده نه‌بووه یارمه‌تیم بدات، هه‌روه‌ها خۆم وه‌كو تاكێك له‌ژێر كاره‌كه‌دا خه‌ریكه ڕۆح و ئێسقانه‌كانم بتوێنه‌وه، چونكه زۆر پێیوه ماندوو بووم، ئێستاش گه‌رچی كاره‌كه بۆ ساڵی سیانزده‌هه‌می ده‌ڕوات، به‌ڵام هه‌ر خۆشحاڵ ده‌بم ئه‌گه‌ر شوێن و لایه‌نێك پاڵپشتی فه‌رهه‌نگنووسین بكات له كورده‌واریدا، چونكه به‌دڵنیاییه‌وه سه‌حه‌ر موعیزی ئه‌گه‌ر شار و گوند و خێڵ و ناوچه‌كانی كوردستان گه‌ڕاوه بۆ وشه‌ی ڕه‌نگ، ئامانجی ته‌نها وشه‌ی ڕه‌نگ نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌م گه‌ڕانه‌م به‌ده‌رفه‌ت زانیوه تاكو زانیاری و بابه‌تی دیكه كۆبكه‌مه‌وه بۆ داهاتوو كه فه‌رهه‌نگگه‌لی تر بخوڵقێت و بنووسێت.
ژیان: ئه‌گه‌ر له‌ڕووی داراییه‌وه پاڵپشتی بكرێیت، كار بۆ چ ئامانجیكی دیكه ده‌كه‌یت؟
سه‌حه‌ر: ئه‌گه‌ر له‌ڕووی داراییه‌وه پاڵپشتی بكرێم، ته‌نها بۆ تێچووی چاپكردنی فه‌رهه‌نگه‌كه پێویستم ده‌بێ، چونكه ته‌واوی كاره‌كه كه باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌ڕاوم، هه‌روه‌ها شوێنه‌كانی تری وه‌كو وڵاتی قه‌فقاز و ئه‌رمه‌نستان و چه‌ند وڵاتێكی تر له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یل و سۆشیاڵ میدیاوه زانیاریم ده‌رباره‌ی ناوی ڕه‌نگه‌كان وه‌رگرتووه، هه‌مووی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم بووه و به‌رده‌وامیش ده‌بم، بۆ ئه‌م گه‌ڕانانه‌م داوای هیچ پاڵپشتییه‌كی دارایی له هیچ كه‌سێك ناكه‌م، ته‌نها ئه‌ركی چاپكردنی فه‌رهه‌نگه‌كه بگرنه ئه‌ستۆ. هاوكات دوای فه‌رهه‌نگی ڕه‌نگه‌كان، به‌و هیوایه‌م ده‌ست به فه‌رهه‌نگه‌كانی تریش بكه‌م، كه تێچووی چاپكردنه‌كه‌ی 1%ـی تێچووی كاره‌كانی دیكه‌مه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نووسین و كۆكردنه‌وه و هێنانه سه‌ر كاغه‌ز زۆر زۆر گرنگه و كات و سات و هێزی زۆری ده‌وێت، بۆیه ئه‌گه‌ر پاڵپشتم پێویست بێت، بۆ ئه‌م كاته پێویستمه.