پارتی لەسەر سوتاندنی بارەگاکەی لەبەغدا هاتە دەنگ

  2020-10-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا لەسەر سوتاندنی بارەگای حزبەکەی هاتە دەنگ و ڕایگەیاند لەسەر ئەو بابەتە سکاڵای یاسایی لەسەر حکومەتی عێراق تۆماردەکەین.

شوان محەمەد تەها بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لەبەغدا بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی ڕایگەیاندوە حکومەتی عێراق وەک پێویست هێزی بۆ پاراستنی بارەگاکە دابین نەکرد بۆیە سوتێندرا.

وتیشی زیانەکانی سوتاندنەکە تەنها مادییە و هیچ کەسێک زیانی پێ نەگەیشتووە.

ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوەشکردوە،چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەی دەزگاکانی ئەمنی دەکەین بۆ ئەوەی بزانین کێ کەمتەرخەم بووە و بارەگاکە سوتێندراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لەدوای قسەکانی هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لەسەر حەشدی شەعبی بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لەلایەنگرانی حەشد چونە سەر بارەگای پارتی لەبەغدا و بارەگاکەیان سوتاند و ئاڵای حەشدی شەعبیان لەسەر هەڵکرد.


ڕیکلام