سەرۆکایەتی یەکێتى لەسەر ڕووداوەکەی خانەقین دەڵێت، له ئەگه‌ری په‌راوێزخستنی هێزه به‌تواناكانی هه‌رێمی كوردستان له پاراستنی هاوبه‌شی ناوچه‌كه و دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی دژی خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی كوردستان، ئێمە حکومەتی فیدراڵی عێراق بە بەرپرسیار وکەمتەرخەم دادەنێین و بێده‌نگ نابین.
دەشڵێت، له‌م باره نائاساییه‌دا، تاكه رێگه‌ی دابین كردنی ئاسایش و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، سوود وه‌رگرتن و به‌شداری پێكردنی پێشمەرگەی کوردستانه له پاراستنی ژیان و سه‌روماڵی دانیشتوانی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه .
ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەی سەرۆکایەتی یەکێتییە :
بەداخەوە شەوی رابردوو، ١٣ \ ١٤ی ٦ی ٢٠٢٠ جارێكی تر تیرۆریستان په‌لاماری خه‌ڵكی كوردستانیاندا و له ئه‌نجامی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌ی كردیانه سه‌ر ئاوایی (دارا)ی سنوری خانەقین، (٦)هاوڵاتی لەبرایانی كاكه‌یی شه‌هیدكران و (٥)كه‌سی تریش بریندار بوون .
وەک سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی كەسوكار و بنەماڵەی شەهیدان دەکەین ، هیوای زوو چاکبونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین، بەتووندیش ئیدانەی ئه‌م پەلامارە تیرۆریستییە و هه‌موو ئه‌و خراپه كارییانه ده‌كه‌ین کە ماوەیەکە ئەو سنوره‌ی خاكی كوردستانی كردۆته ئامانج و، خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی ناوچه‌كه‌ی هه‌راسان كردووه .
ئێمە نیگه‌رانين له چه‌ندباره بوونه‌وه‌ی ئەم هێرش و پەلامارە تیرۆریستی و سیاسییانه و ئۆباڵی كه‌مته‌رخه‌می له پاراستنی سه‌روماڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه دەخەینە ئەستۆی بڕیار به‌ده‌ست و دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كانی سه‌ر به حکومەتی فیدراڵی کە تائێستا نه‌یانتوانیووه له‌رووی دابین كردنی ئاسایش و پاراستنی سنوره‌كه، ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی خۆیان وه‌ك پێویست جێ به جێ بكه‌ن. له‌م باره نائاساییه‌دا، تاكه رێگه‌ی دابین كردنی ئاسایش و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، سوود وه‌رگرتن و به‌شداری پێكردنی پێشمەرگەی کوردستانه له پاراستنی ژیان و سه‌روماڵی دانیشتوانی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه .
بۆ كۆتایی هێنان بە كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان و ئه‌م دۆخە نه‌خوازراو و سەپێنراوە، كه ئاسایشی ناوچه كوردستانییه‌كانی كردووه به كه‌یسێكی سیاسی و ژیان و پێكه‌وه ژیانی هاونیشتمانیانی گرتووه به بارمته، پێویسته هه‌رچی زوره، هەماهەنگی لەنێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ بەرێوەبردنی دۆسێیەی ئەمنی له ته‌واوی ئەو ناوچانە ده‌ست پێ بكات. بەپێچەوانەوە، له ئه‌گه‌ری په‌راوێزخستنی هێزه به‌تواناكانی هه‌رێمی كوردستان له پاراستنی هاوبه‌شی ناوچه‌كه و دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی دژی خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی كوردستان، ئێمە حکومەتی فیدرالی عێراق بە بەرپرسیار وکەمتەرخەم دادەنێین و بێده‌نگ نابین .
په‌یوه‌ندار به‌م بابه‌ته هه‌ستیاره‌ش كه مانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان و پاراستنی ژیان و كه‌رامه‌ت و ئازادیی بیروباوه‌ڕ و ئاینده‌ی كوردستانیبوونی ناوچه‌كه‌ی پێوه‌به‌نده، هەر ئەمڕۆش وه‌فدێكی تایبه‌تی یه‌كێتی سەردانی بەغداد دەکات و نیگەرانی یەکێتی و خەڵکی ناوچەکە ده‌گه‌یه‌نێته لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له به‌غدا و رێگه‌چاره‌ش ده‌خاته‌ڕوو .
خوای گه‌وره سه‌بووریی كه‌سوكاری شه‌هید و برینداره‌كانمان بدات
سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان