مامۆستایانی ناڕازی كۆیە و دەوروبەری بەیانی ئەمڕۆ گردبوونەوە و چەنمد داواكاریەكیان خستەڕو بڕیاری بایكۆتی دەوامیاندا.
لە بەیاننامەی فەرمی گردبوونەوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە بایكۆتی دەوام دەكەن تا ئەو كاتەی هەموو 30 رۆژ جارێك موچە وەردەگرن و سیستەمی خوێندنی ئەلكترۆنی رەتدەكەنەوە.
مامۆستایانی كۆیە، كە بە هەماهەنگی یەكێتی مامۆستایانی كۆیە و بەڕێوەبەرەكان بەیاننامەكەیان دەركردووە ئەوەشیان راگەیاند، دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست ئەنجام بدرێت و موچەی ئەو پێنج مانگەی نەدراوە پێیان بدرێتەوە و چارەسنوسی موچە پاشەكەوتكراوەكانیشیان دیاریبكرێت.