50 پەرلەمانتاری عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنێكی پەرلەمان دەكەن

  2020-10-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ 50 پەرلەمانتاری عێراق داوایان كرد لێكۆڵینەوە لە دانیشتنی پەرلەمان لە رۆژی 10ی ئەم مانگە بكرێت كە تیایدا دەنگ لەسەر دیاریكردنی بازنەكانی هەڵبژاردنەكاندرا.


كاوە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند: بەپێی مادەی(١٣٥) ی پەیڕەوی ناوخۆ ، دوای كۆكردنەوەی ئیمزای (٥٠) پەرلەمانتار، تانەمان لەدەنگدانی دانیشتنی رۆژی ( ١٠/١٠) دا. 

ناوبراو روونیشیدەكاتەوە " پێمانوایە بەبێ بوونی نیسابی یاسایی، دەنگ لەسەر پێوەری دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن لەپرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنحومەنی نوێنەران درا."

ئەوەشی ئاشكرا كرد "داواكاری و ئیمزاكانمان پێشكەشی بەڕێز (محەمەد حەلبوسی) سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد و داوامانكرد كە لیژنەی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو مەبەستە پێكبهێنێت".

پەرلەمانتارە كوردەكە واژۆی پەرلەمانتارەكانی بڵاوكردووەتەوە و راشیدەگەیەنێت كە حەلبوسی "بەڵێنی-دا كە بە شێوەیەكی رەسمی لێكۆڵینەوە بكەن و وەڵاممان بدەنەوە". 


ڕیکلام