ئەفسانەی میسری: مردنی ئۆسایریس

  2020-10-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەرگێڕ: مەبەست چەتۆ


هەرگیز میسر خوان و ئاهەنگی وای بەخۆیەوە نەبینی بوو. خواوەندی جەنگ، سێت و هاوژینەکەی، خودای مێنە نەێفتیس، زیاد لە پێویست هۆڵەکەیان بۆ بۆنەکە دەڕازێننەوە، لەگەڵ سندوقێکی تەختەی جوان لە ناوەڕاستی هۆڵەکە.

گرینگترین خواوەندەکان و کەمێک لە پیاوە ئاینیەکان، شا و شازادەی میرنشینە دوورەدەستەکان بانگێشت کرابوون. بەڵام هیچ کەس وەکو ئۆسایرس، برا گەورەکەی سێت و نێفتیسسس چاوی لەسەرنەبوو، ئۆسایریس فەرمانڕەوای هەموو میسری دەکرد و خۆشبەختی و سەرکەوتنی بۆ هەموو کەس فەراهەم کردبوو.

سێت پێشنیاری یارییەک دەکات- هەر کەسێک بە تەواوەتی و ڕێک و پێک لە سندوقەکە جێگای ببێتەوە، سندوقەکە بە دیاری وەردەگرێت. یەک لە دوایەک مێوانەکان چوونەناو سندوقەکە بەڵام بۆ کەسیان گونجاو نەبوو. لە کۆتاییەکەی، سەرەی ئۆسایریس هات. هەر کە لەناو سندوقەکە ڕادەکشێت، هەموویان بینیان سندوقەکە بۆ ئۆسایریس گونجاوە- بردنەوەیەکی دیکە بۆ خودایەکە کە ناتوانێت هەڵە بکات. دواتر سێت خێرا سەری سندوقەکەی دادەخات  و قوفڵی دەکات، و فڕێ دەداتە ناو ڕووباری نیل. سندوقەکە تابووتێک بوو. سێت بە تایبەت ئەم تابوتە درووست دەکات تا بۆ براکەی گونجاو بێت. و ئاهەنگەکەی بەکارهێنانا تا بیخاتە ناو تەڵەکەوە.

سێت هەر لە کۆنەوە بە غیلی بە سەرکەوتنی  برایەکەی دەبرد، و هیوای دەخواست شوێنی ئەو بگرێتەوە وەک فەرمانڕەوای میسر. ڕووباری نیل تابوتەکەی بە دەریا گەیاند و بۆ چەند ڕۆژێک لە ناو ئاو بوو پێش ئەوەی لە کەناری نزیک بیبڵۆس لەنگەر بگرێت، لەو شوێنەی دارئەرزێکی مەزنی لێییە. لەو شوێنە، دارێکی مەزنی سەرسوڕهێنەر گەشە دەکات. بێ ئەوەی بزانیت ئۆسایریس لە ناو دارەکەیە، تابووتەکە بەهێزترین خودای میسری تێدایە، پادشا بیبڵۆس تێبینی تابوتەکە دەکات و فەرمان دەکات دارەکە ببڕنەوە و بۆ کۆشکەکەی بهێنن.

وادەردەکەوت سێت سەرکەوتوو بوو، بەڵام هیچ درکی بە ویستی خووشکەکانی نەکرد بوو، هاوژینی سێت، نێفتیس خوشکی ئۆسایریسە، لە کاتێک دا خوشکەکەی دیکەیان، خودای مێنە ئایسس، هاوسەرگیری لەگەڵ برایەکەیان ئۆسایریس کردوە. ئایسیس، بە یارمەتی نێفیتسس بەبێ ئاگای سێت، بڕیار دەدات ئۆسایریس بدۆزێتەوە. دووخوشکەکە خۆیان خستە سەر شێوەی هەڵۆ و دەستیان بە گەشتێکی دوور و فراوان کرد. هەندێک منداڵ کە تابووتەکەیان بەسەر ئاوەوە بینی بوو بۆ لای کۆشکی بیبڵۆس ڕێنوێنیان کردن.

ئایسس شێوەی خۆ یدەگۆڕێت و دەگاتە کۆشکی پاشا بیبڵۆس. شاژنی بیبڵۆس بە جلوبەرگی و جوانی خودا ئایسس سەرسام دەبێت و متمانەی پێ دەکات تا ئاگاداری شازادە بێت. ئایسس، بە هەڵکێشانی شازادە لە ناو گڕی ئاگردا، نەمری بە شازادە دەبەخشێ  کاتێک شاژنە تۆقیەوەکە بەسەر ئەو دیمەنە داهات، ئایسس خۆی ئاشکرا کرد و داوای دارەکەی کرد. کاتێک ئایسس تابووتەکەی لە دارەکە دەرهێنا و کردیەوە، بینی ئۆسایریس لەناو تابووتەکە مردووە. بە گریانەوە بۆ میسر گەڕایەوە و لە زەلکاوێک شاردیەوە، بڕیار دەدات بە دوای ئامرازەکانی زیندوو کردنەوە بگەڕێت.

بەڵام لەم کاتەدا سێت لاشەکە دەدۆزێتەوە و پارچە پارچەی دەکات و پارچەکانی بە میسردا بڵاو دەکاتەوە. بۆ جاری دووەم ئایسس ئۆسایریسی لە دەستدا، بەڵام ئەو کۆڵی نەدا. هەموو زەوییەکان گەڕا و بە بەلەمی پەپایرەس گەشتی دەکرد. دانە بە دانە، شوێن پارچەکانی لەشی ئۆسایریس دەکەوت پارچەکانی لەش هاوژینەکەی لە  هەموو هەرێمەکانی میسر دۆزیەوە. بۆ هەر پارچەیەکیان شیوەنی دەگێڕا. دوای ماوەیەک، هەموو پارچەکانی جگە لە ئەندامی نێرینەی چاک کردووە - کەوا ماسیەک لە ڕووباری نیل خواردبووی. ئایسس توانی دووبارە مێردەکەی دروست بکاتەوە و چاکی بکاتەوە.

بەڵام بەبێ ئەندامی نێرینەی. ئۆسایریس ئەندامێکی گرنگی کەم بوو. نەیدەتوانی لە نێو زیندوەکان بمێنێتەوە. و نەیدەتوانی بۆ شوێنەکە پێشوی بگەڕێتەوە کە فەرمانڕەوەی میسر بوو. لە جیاتی ئەوە، پێویستە فەرمانڕەوەی دووات(شانشینی مردووەکان) بکات. پێش ئەوەی بڕوات، ئۆسایریس ئایسس بە کوڕێک دووگیان بوو تا ببێت بە میراتگری ئۆسایریس و ڕۆژێک تۆڵەی دەسێنێتەوە.



ئەم تێکستە لە وەرگێرانی ئاخاوتنێکی وێبسایتی تێد وەگیراوە، بۆ بینینی ئاخاوتنەکە بە زمانی ئینگلیزی و کوردی، تکایە کرتە لەسەر ئەم لینکە بکە:

https://www.ted.com/talks/alex_gendler_the_egyptian_myth_of_the_death_of_osiris?language=ku



ڕیکلام