شیعری پیێر لاگەركڤیست

  2020-10-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەرگێڕانی خەبات عارف

هاوڕێم، با لە جێیەك لەو سێبەرەدا دانیشین و كەمێك بنۆشین و لێگەڕێین ڕۆژ ڕوو لە ئاوابوون بێت. دڵنیات دەكەم، هەر ئەوە دەهێنێت بە هەمووی پێ بكەنین! ئەم گۆی زەوییە لێرە ئێستا خۆی لە گەردووندا دەگەوزێنێت و لێوەی بزماری گەورە گەورە؛ وەك دڕكی ژیژكێكی تووڕە ڕوو لە هەموو لایەك دەرپەڕیون، مرۆڤە تاسەمەند و گرینۆك و قیژەقیژكەرەكان. 

با پێشانی بدەین كە ئێمەیش جۆرێك لە تێگەیشتنمان هەیە بۆ ئەوەی كە پێكەنینهێنە لەنێو تەواوی ئەم قڕەقڕە ئازارهێنەدا، لێگەڕێ با لە هەمووان خراپتر نەنەڕێنین، یا وەك تووڕەترین دڕكەكان بە ئاسماندا نەچین. دڵنیات دەكەم، هیچ شتێك نییە كە بكرێت هێندە لێی بترسین وەك ئەوەی كە مایەی پێكەنین بیت.

تێبینی: یانزدە شیعری نێو كۆمەڵەشیعری نیگەرانیی لاگەركڤیست پەخشانە شیعرن و لەگەڵ یەكەم ئاشنابوونیشدا پێش تەمەنێك بەو كۆمەڵەشیعرە و شیعرەكانی تریشی، پێم سەیر بوو كە بەو شێوەیە و لە ١٩١٦دا شیعری نووسیوە، چون تا ئێستایش هێندەی ئاگاداریی من پەخشانەشیعر ئەوسا ئەگەر سەرەتای سەرەتاكانی نەبووبێت، سەرەتای بووە لە شیعری سوێدیدا.



سەرچاوە: كۆمەڵەشیعری نیگەرانی، 1916، كۆشیعری پیێر لاگەركڤیست، 2014، ل74


ڕیکلام