كتێبی (ناونیشان و دەق)، چاپ و بڵاوكرایەوە

  2020-10-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دیار لەتیف، نووسەر كتیبی ناونیشان و دەق ، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: كتێبی (ناونیشان و دەق)، ڕوانینە لە ڕەگەزی ناونیشان ڕایەڵ بە دەقەوە، هاوكات دەق بە ناونیشانەوە.

نوسەری ئەو كتێبە وتیشی: بەرخوردكردنەوەی ڕەگەزێكی گرنگی وێژەییە، لەكاتێكدا لەڕووی ڕەخنەییەوە پشتگوێخراو.

كتێبی (ناونیشان و دەق)، هەوڵێكی ڕەخنەیی و لێكۆڵینەوەییە لە سێ ژانری وەك(چیرۆك ـ شیعرـ ڕۆمان)، كتێبەكە لەلایەن چاپەمەنی خانی، لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان چاپكراوە و لە كتێبخانە و ناوەندەكانی باشوور بڵاودەكرێتەوە و بەردەست دەبێت.


ڕیکلام