سێ پەرلەمانتاری سوید داوای ئازادكردنی دەستگیركراوانی بادینان دەكەن

  2020-10-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سێ ئەندامی پەرلەمانی سوید نامەیەكی كراوە بۆ سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەنێرن و تیایدا داوا دەكەن ئەو رۆژنامەنووس و چالاكوانانەی دەستگیركراون ئازاد بكرێن.

هەریەكە لە ئامینە كاكەباوە، مارگەرێتا سێدەرفێلت، ئوللێ تورێل، پەرلەمانتارانی سوید لە نامەیەكدا بۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان "داوای ئازادكردنی بێمەرجی ڕۆژنامەوان شێروان شێروانی و گشت ئەو ڕۆژنامەوانانەی دیكە و پارێزەرانی مافی مرۆڤ دەكەین كە ئێستا دەستگیركراون و لە زیندانن لە بەر ڕا و بۆچونەكانیان". 

ئەو پەرلەمانتارانە كە لە سێ پارتی جیاوازن بە بیریان هێناوەتەوە  هەڵكشانی ژمارەی دەسەتگیركردن و بەكارهێنانی توندوتیژی و بێسەروشوێنكردن و ڕفاندنی رۆژنامەوانان و داكۆكیكەران لە مافی مرۆڤ بۆتە هۆی بەرتەسكبوونەوەی فەزای دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان.


ڕیکلام