توانا ئەمین نووسەر و وەرگێڕ تووشی کۆرۆنابوو و لە ئێستادا بارى تەندروستى جێگیرە.
نووسەر و وەرگێڕ توانا ئەمین لە پەڕەی تایبەتی خۆى لە تۆرى کۆمەڵایەتى فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە کە تووشی کۆرۆنابووە و لە ئێستادا بارى تەندروستى جێگیرە.
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٠٦ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێم تۆمارکراون و پێنج کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.