زاهیر جەلال دۆخی تەندروستی جێگیرە و نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە

  2020-11-02  | 
 گۆران عەبدوڵا
هونەرمەند زاهیر جەلال، تووشی جەڵتەی مێشك بووە و دۆخی تەندروستی جێگیرە و نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە.

جەزای ساز، سەرۆكی سەندیكای هونەرمەندانی میللی، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: درەنگانی شەوی رابردوو، هونەرمەند زاهیر جەلال تووشی جەڵتەی مێشك بووە دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە دۆخی تەندروستی جێگیر بووە. 

 بە گوێرەی وتەی سەرۆكی سەندیكای هونەرمەندانی میللی ئەو جەڵدەیەی لە هونەرمەندەكەیداوە زۆر قورس نەبووە و دۆخی تەندروستی جێگیرە و ئێستا گەڕاوەتەوە ماڵەكەی خۆی. 

زاهیر جەلال ساڵی 1961 لە سلێمانی لە دایكبووە. تاوەكو پۆلی دووی ناوەندی خوێندووە. جگە لە گۆرانیوتن، ئەكتەرێكی دیاری كۆمێدیایە. 

 


ڕیکلام