هونەرمەند حەسەن دڵسۆز کۆچی دواییکرد

  2020-11-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شەوی ڕابردوو هونەرمەندی ناودار حەسەن دڵسۆز بە نەخۆشی لە شاری سلێمانی لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

حەسەن دڵسۆز ناوی تەواوی حەسەن حوسێن محەمەد و لە ساڵی 1946 لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی لەدایکبووە و لە ساڵی 1968 ەوە دەستی بەکاری هونەری کردوە.

حەسەن دڵسۆز لە ژیانی هونەریدا بەشداری دەیان بەرهەمی گرنگی کردوە و رۆڵی تەواوی گێڕاوە دواترین بەرهەمیشی بەشداریکردن بوو لە زنجیرە درامای هەنگاوەکانی سەر خۆڵەمیش کە هونەرمەند گەزیزە عومەر دەرهێنانی بۆ کردبوو.

هونەرمەند حەسەن دڵسۆز لەسەردەمی رێمی بەعس دەیانجار توشی گرتن و ڕاوەدونان بووە و بۆجاری یەکەم  لە ساڵی 1970 ڕەوانەی (قەسری نهایە) كراوە و دوەمین جار لە ساڵی1978 ڕەوانەی زندانەكانی خانەقین و باقوبە كراوە و کۆتاجاریش لە ساڵی 1995 لە ئەمنی عامەی بەغدا دەستگیرکراوە.



ڕیکلام