و. جه‌بار سابیر
ئه‌م ژنه
كاتێ كه گۆرانی ده‌ڵێ
باڵندهیهكم بیر ده‌خاته‌وه
به‌ڵام نه‌ك باڵنده‌یه‌ك له كاتی خوێندنا
به‌ڵكو باڵنده‌یه‌ك له كاتی فڕینا.
٢
نرخی لۆبیا
په‌یوه‌ندی به‌م شیعره‌وه نییه
نرخی برنج
په‌یوه‌ندی به‌م شیعره‌وه نییه.
گاز، كاره‌با، ته‌له‌فۆن
شیر
گۆشت
شه‌كر
نان
په‌یوه‌ندییان به‌م شیعره‌وه نییه.
كارمه‌ندی فه‌رمانگه
نابێ له‌م شیعره‌دا بێ
به مووچه‌ی مه‌مره و مه‌ژی
به ژیانی
له گه‌مارۆی به‌ڵگه‌نامه‌كاندا.
ڕێك وه‌ك كرێكارێك
كه وردی ده‌كات
ڕۆژانی خه‌ڵووزی به‌ردین و پۆڵای
له كۆگا بێ ڕووناكییهكاندا،
په‌یوه‌ندی به‌م شیعره‌وه نییه.
چونكه شیعر، به‌ڕێزان
پشووه:
به‌كاری ناهێنێ
ته‌نها پیاوانێك كه ورگێكیان نییه
یا ژنانێكی هاتوو له هه‌ور و
ئه‌و میوانه‌ی ده‌یبه‌خشن
په‌یوه‌ندییان به‌م شیعره‌وه نییه
شیعر، به‌ڕێزان،
نه بۆن بۆگه‌نی لێدێ
نه بۆنی عه‌تر.
٣
ده‌مه‌وێ كاتێك ده‌ڕۆی
ئه‌ی كیژۆڵه‌ی به‌فرین
منیش له‌گه‌ڵ خۆت به‌ری.
به هه‌ر هۆكارێك ئه‌گه‌ر توانیت
ده‌ستێك یا هه‌ر دوو ده‌ستم بگرێ
كیژۆڵه‌ی به‌فرین
من له دڵتا له‌گه‌ڵ خۆت به‌ره.
دیسان ئه‌گه‌ر له به‌ختی به‌د
نه‌تتوانی له دڵیشتا بمبه‌ی
ئه‌ی كیژۆڵه‌ی به‌فرین
له یاده‌وه‌ریتا بمبه.
ئه‌گه‌ر وێڕای هه‌موو ئه‌مانه‌یش
دیسان نه‌تتوانی
وه‌ك زۆر شتانیتر له‌گه‌ڵ خۆتا ده‌یبه‌ی
كه له ئه‌ندێشه‌تدا ده‌ژین
ئه‌ی، كیژۆڵه‌ی به‌فرین
من
له فهرامۆشیتا
له‌گه‌ڵ خۆت به‌ره.