ترسی ژیان

  2020-11-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
یانیس ڕیتسۆس

و. لە سوێدییەوە: کەریم تاقانە

ڕۆژێک لە بەرد
خۆرێک لە بەرد
بێدەنگییەکی بەردین.

لەسەر شاخ ئەسپەکان مردن
لە ئاهەکدا درەختەکان مردن.
تۆ نەمردی.

دەنگی دووری سمەکان.
دەنگەکان لە هەناسەسواریی ڕابوردووەوە
لە گەرمای نیوەڕۆی گێژووێژدا.

ترسیش. تۆ نەمردووی؟
ترس لە ئاو کە دەڕژێ.
ترس، ئاو، هەناسە، ژیان.





گوێم لە دەنگمە
کە لە با-دا بە جێیم هێشت
هەتا ڕۆژەکانم گەرم کاتەوە.

لە پشت ئێوارەوە
پۆشتەوپەرداخ بە بەرگی بێدەنگی
سەمایەک لە منداڵییەوە دێت
بۆ بەهاری ژیان.

بەڵام من وەک هەمیشە ڕەق دەبمەوە،
دایە.

سەرچاوە: 
شیعری میللەتی یۆنان، یانیس ڕیتسۆس، ساڵی چاپ: ١٩٦٨، تیۆدۆر کالیفاتیدێس لە یۆنانییەوە کردوویەتی بە سوێدی.



ڕیکلام