كەركوك (نیشتیمانێكی نوێ) نمایش دەكات

  2020-11-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شانۆیی (نیشتمانێكی نوێ) لە نوسینی عەلی الزیدی، بە وەرگێڕانی بەرزان مەلا ئەمین و ئەڵوەند كاوا لە ئامادكردن و دەرهێنانی ئالان هیوا بەرهەمێكی نوێی (گروپی كاتی هونەر)ە.


ئالان هیوا دەرهێنەری شانۆییەكە بە (تۆڕی هەوڵی ژیان)ی راگەیاند: ئەم بەرهەمە بۆ زیاتر لە سێ مانگ پرۆڤەی بۆ كراوە لەسەرەتای مانگی یەكەمی ئەم ساڵە بەڵام بەهوی كۆرۆناوە پرۆڤە ڕاگیرا و لەسەرەتای مانگی تشرینی یەكەم دووبارە دەست بە پڕۆڤە كرایەوە، ئەم شانۆنامەیە لە ساڵی ۲۰۱۳ نووسراوە، بەڵام بۆ سەردەمێك و چینێكی جیاواز دووبارە ئامادەكردن و بە ئێرەكردنی بۆ كراوە، ئەم ڕووداوانەی ئەم دواییەی شاری كەركوك سوودیان لێوەگیراوە و لە كارەكەدا جێگەیان كراوەتەوە. 

ناوبراو وتیشی: بە كورتی ئەم نمایشە هەڵقوڵاوی كۆمەڵی ناڕەزایی و ئازاری خەڵكە، بە شێوازێكی ڕەخنە ئامیز و كۆمیدیی، پابەندبوون بەرێنماییە تەندروستییەكان خاڵیكی گرنگی سەركەوتنی كارەكەیە، چونكە سەلامەتی بینەران و كاستی نمایش لەسەرووی هەموو شتێكەوەیە.

لەو شانۆییەدا هەریەكە لە حسێن عەلی و چرۆ كامیل و و عەلی نامیق و دارا عیزەدین و ئەحمەد باهیر رۆڵ دەبینن و لە رۆژانی 12 تا 14ی ئەم مانگە رۆژانە لە كاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ نمایش دەكرێت. 


ڕیکلام