کازمی: پێویستە دۆسیەی ئەمنی دوور بخرێتەوە لە کاریگەییە سیاسییەکان

  2020-11-11  | 
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە دۆسیەی ئەمنی دووربخرێتەوە لە کاریگەرییە سیاسییەکان و داواشی لە هێزە ئەمنییەکان کرد ئۆپراسیۆنی پێشوەختە ئەنجام بدەن، لەپێناوم پوچەڵکردنەوەی هەلی گروپە تیرۆریستییەکان.

نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایسی نیشتیمانی کردووە و تیایدا گفتوگۆ کراوە دەربارەی دوا پێشهاتە ئەمنییەکان لە وڵاتدا.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا کازمی ئاماژەی کرد بەو مەترسی و بەربەستە ئەمنییانەی کە ڕووبەڕوی ولات بووەتەوە، لەو روەوە هێزە ئەمنییەکانی ڕاسپارد بە ئەنجامدانی کردەوەی ئەمنی دەستپێشخەرانە، لە پێناو لەدەستدانی هەل بە گروپە تیرۆریستییەکان کە کاری تێکدەرانە ئەنجام بدەن.

بەگوێرەی بەیاننامەکە سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردووەتەوە لەوەی ، پاراستنی هاوڵاتیان و دابینکردنی ئاسایش و ئارامی بۆی، یەکێکە لە کارە هەرە لەپێشینەکانی دەزگا ئەمنییەکان، ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە دۆسیەی ئەمنی دووربخرێتەوە لە کاریگەرییە سیاسییەکان، بۆ ئەوەی دڵنیایی بدرێت لە چەسپاندنی ئاسایش لە وڵاتدا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، ڕاپۆراتێکی وردی پێشکەش کرد سەبارەت بە ئۆپراسیۆنە ئەمنییەکانی زنجیرە چای مەکحول و خانوکە، بۆ ڕاوەدوونانی پاشماوەی چەکدارانی داعش، هەروەها ئاماژەی کرد بە ئۆپراسیۆنەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بیابانی ئەنبارز

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی دۆسیەی ئەمنی پارێزگای دیالە و چەسپاندنی ئاسایشی و ئارامی تیایدا.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا دەبارەی پرۆژەی دەرکردنی نیشانەی هاتنە ناوەوە و مانەوە بەشێوەی ئەلکترۆنی، بۆ ئەو مەبەستەش تیمێکی ئەمنی پسپۆڕ باسیان لە چۆنێتی دەرکردنی پرۆژە کرد و جەختیانکردەوە لە کۆمەککردنی پرۆژە لەرووی هونەرییەوە، لەپێناو کارئاسانی دەرکردنی هاتنەوە ناوەوە و مانەوە بەشێوەیەکی ئەلکترۆنی.



ڕیکلام