لە سێ ڕوداوی هاتووچۆدا 7 کەس بریندار بوون

  2020-11-11  | 
دۆسیە:  دهۆک
 مێهڤان مەجید
ئەمشەو لە سنوری قەزای زاخۆ لە ماوەی کەمتر لە سێ کاتژمێردا سێ روداوی هاتووچۆ روویانداوە و بەهۆیەوە حەوت کەس بریندار بوون، برینی سێ کەسیان سەختە.

بەشیر محەمەد لێپرسراوی  راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ھاتووچووی زاخۆ بە توڕی ھەواڵی ژیانی راگەیاند " ئەمشەو کەمتر لە سێ کاتژمێردا ، سێ رووداوی ھات و چوو لە سنوری قەزای زاخۆ  ڕویانداوە " . و بەهۆیانەوە  حەوت کەس برینداربوون، برینی سێ کەسیان سەختە ".

ئاماژە بەوەشکرد :" ڕووداوی یەکەم لە جوری پێکدادان بوە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی  شوفێرلێتی تایبەت  و ئۆتۆمبێلێکی بیناسازی ( حەفارە ) لە سەر ڕێگای سەرەکی قەزای زاخۆ و و ناحیەی باتیفا، کە بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون .

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕوودای دووەم لە جۆری وەرگەران بووە  و یەکێکیان لە سەر ڕێگای گوندی کەرپت بووە ،  ئۆتۆمبێلێکی  بارھەڵگر ( پیک ئاپ ) بووە، کە خۆی  لە ستونێکی کارەبا داوە  و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون .

بەشیر محمد رونیشکردەوە، روداوی سێیەمیش ھەر لە جۆری وەرگەران بووە لە گوندی کەرپت  ، کە ئوتومبێلێکی بارھەڵگر خوی لە شوستەی شەقامەکە داوە  و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربون .



ڕیکلام