وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ئەمڕۆی توشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 3298 توشبووی نوێ تۆمارکراون.
هەروەها 2571 توشبووش لە ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە و تێانپەڕاندەوە و 50 کەسی دیکەش گیانیان لە دەستداوە کە نیوە زیاتریان لە هەرێمی کوردستانن.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ئێستادا زیاتر لە 61 هەزار کەس لە ژێر چارەسەردان و لەو ژمارەیەش 387 کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە.
ئەوە لەکاتێکدایە تا ئێستا لە عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن پشکنین کراوە و زیاتر لە نیو ملیۆن توشبووش تۆمارکراوە.