فیلمێکى مەجیدى مەجیدى دەبێتە نوێنەرى سینەماى ئێران لە ئۆسکارى 2021

  2020-11-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وێنەگرتنی لەلایەن هونەرمەندێکى کوردەوە بۆ کراوە


فیلمێکى دەرهێنەرى ناودارى سینەماى ئێرانى (مەجید مەدیى) بە ناوى (مندڵانى ئاسمان) نوێنەرایەتى سینەماى ئێرانى دەکات لە فێستیڤاڵى ئۆسکارى ساڵى 2021دا،  چیرۆکى فیلمەکە باس لە منداڵێک دەکات بە ناوى عەلى کە تەمەنى 12 ساڵانە و لەگەڵ سێ منداڵى دیکەدا ژێر زەوى دەگەڕێن بۆ دۆزینەوەى گەنجینە، تاکو لەو ڕێگەیەوە بتوانن کۆمەکى خێزانەکانیان بکەن.

ئەم فیلمە لەلایەن لیژنەى ناساندنى فیلمى ئێرانى بە ئۆسکار لە ناو 90 فیلمى دیکەدا هەڵبژێردراوە، ئەمەش بە وتەى سکرتێرى ئەو لیژیە ڕاگەێندراوە، هەر ئەویش ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە لە کۆتا قۆناغى هەڵسەنگاندنەکەدا سێ فیلم ماونەوە و پاشان بە بڕیارى لیژنەکە فیلمى خورشید کە ناوى فارسی فیلمى منداڵانى ئاسمانە هەڵبژێردراوە.

مەجید مەجیدى، دەرهێنەرێکى دیارى سینەماى ئێرانە و خاوەنى چەندین فیلمى ناوداریشە لەوانە (شۆڕەبی، باوک، باران، موحەمەد پێغەمبەرى خودا...) ئەم فیلمەى کە نوێنەرایەتى سینەماى ئێرانى دەکات لە ئۆسکارى 2021 وێنەگرەکەى هونەرمەندێکى سینەماکارى کوردە بە ناوى (هوومەن مەهدەویان).


ڕیکلام