کارەساتی گڕتێبەردانی سینەما عامودا

  2020-11-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
٦٠ ساڵ لەمەوبەر


هاوار مستەفا خان

شەست ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژى (١٣-١١-١٩٦٠)، حکومەتی سووریا بۆ یادکردنەوەی شۆڕشی جەزائیر، (٥٠٠) منداڵی لە قوتابخانەکانی عامودا بردە هۆڵی سینەما عامودا، کە خۆی لە بنەڕەتدا تەنها (٢٠٠) کورسی تێدابوو!

لەو یادەدا سینەماکە گڕ دەگرێت و (٢٨٥) منداڵ بەهۆی کاریگەری زۆری سوتان گیان لەدەست دەدەن و(١٢) منداڵ بەساخی دەرباز دەکرێن و ئەوانی دیکەش هەموویان بەهۆی سووتانەوە کەمئەندام دەبن.

هەر لەو ساڵەدا رۆژنامەیەکی ئیتالی بەو کارەساتە دەزانێت و بە دروستکردنی تابلۆیەک کە گوزارشت لە ڕووداوەکە دەکات، وێنەی ڕووداوەکە لە لاپەڕەیە یەکى ڕۆژنامەکەدا بڵاودەکاتەوە.

لەوساکەوە تاکو بە ئەمڕۆ دەگات، حکومەتەکانی سووریا لەئاست ئەو کارەساتە بێدەنگن.

بەندە بۆ ڕۆژی سینەمای کوردیی کە لە ٩-٩-٢٠٢٠ لە ئەمنە سورەکەی پایتەختی سلێمانی بەڕێوەچوو، یەکێک لە پۆستەر و (ساڵنامەی یڵماز گونەی) مان کارەساتی سینەمای عامودا بوو، (مخابن نەمانتوانی)چاپی بکەین، بۆیە لێرەداو بەو بۆنە کارەساتبارەوە بڵاوی دەکەمەوە.

درود بۆ گیانی پاکی ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە نێوان (١٠ بۆ ١٢) ساڵاندا بوون و لەو کارەساتەدا گیانیان لەدەستدا.

تەمەن درێژی بۆ ئەوانەی لەژیاندان

ئەو ڕووداوە گوماناویەش نابێت لەبیر بکرێت



ڕیکلام