شڤان کابان دەرچووى کۆلێژى هونەرى زانکۆى سلێمانییە و ئێستا لە وڵاتى بەریتانیا نیشتەجێیە و سەرقاڵى خوێندنى ماستەرە لە بوارى موزیکدا، هەر لە میانى خوێندنى ماستەردا چالاکییەکى موزیک گۆرانییان لەگەڵ هاوڕێکانى ئەنجامداوە و ئەنجامى ئەو کارە بۆتە کلیپێک.
ناوبراو بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ی وت: لە پرۆژەیەکی تایبەتتدا لە لەندەن لەگەڵ هاوڕێیانم لە زانکۆی (کینگستن) کۆنسێرتێکمان ساز کرد لە هۆڵی بەناوبانگی (پیزا ئێکسپرێس پێزنتری) کە ناومان لێنا (گۆرانیەکانی جیهان) و هەر یەکەمان بە گۆرانیەکی وڵاتەکەی خۆی بەشداری کرد.
ئەو وتیشی: منیش گۆرانی (فریشتە)ی هونەرمەند (قادر دیلان)م هەڵبژارد و دابەشکردنی میوزیکم بۆ کردەوە بە ستایلی خۆم. دواتر بڕیارماندا چەند کلیپێکی سادە بۆ بەرهەمەکان دروست بکەین، تاکو بڵاویان بکەینەوە.
کابان وتیشی: گرنگە لە هەموو ووڵاتێکدا هەموو جۆرە جیاوازەکانی فۆرمەکانی موزیک هەبن تاوەکو بتوانین بە زمانی جیاواز چیرۆک و ئاوازو میوزیکمان بە جیهان بناسێنین. ژەنیارانی بەشداربوو لە گۆرانی فریشتەدا بریتین لە: ئالی فیۆلا لە کەنەداوە: سەکسیفۆن، ڕۆهان ڕۆی لە هندستانەوە: ڤایۆلین.