و. جه‌بار سابیر
...
مرۆڤێكی ئاساییم من
له جه‌سته و یادگه
له خوێن و له بیركردن.
له‌سه‌ر دوو قاچم ده‌ڕۆم،
به پاس، تاكسی، به فڕۆكه
هه‌روه‌ك بڵێسه‌ی گڵۆپی له‌حیمچی
ترسا‌و
له مندا هه‌ناسه ده‌دا ژیان،
كه ڕه‌نگه بكوژێته‌وه
به چاوترووكانێك.
ڕێك وه‌ك تۆ
له شتانێكه‌وه هاتووم من
وه‌بیرهاتوو و
له بیر چوو:
له ده‌موچاوه‌كان
له ده‌سته‌كان،
له سه‌یوانی سووری نیوه‌ڕۆ
له پاستۆس – بۆنز،
شادییه‌كان، مردووه‌كان، گوڵه‌كان، باڵنده‌كان
بڵێسه‌ی عه‌سرانی ڕووناك
ئه‌و ناوانه‌ی كه ئیدی بیرم نایه‌نه‌وه
برۆكان، هه‌ناسه‌كان، له‌گه‌نه‌كان
سه‌به‌ته‌كان، ئاڵاكان، مۆزه‌كان
هه‌مووی
تێكه‌ڵ بوون
عه‌ترێك ده‌وه‌شێنن داگیرساو
گڕ ده‌گرن و
ناچاری هه‌نگاونانم ده‌كه‌ن.
پیاوێكی ئاساییم من
به‌ڕازیلی، میانه‌ساڵ، خێزاندار، سه‌ربازێكی یه‌ده‌گ،
ئه‌ی هاوڕێیان، هیچ مانایه‌ك نادۆزمه‌وه
له ژیاندا،
جگه له شه‌ڕێكی هاوبه‌ش
بۆ دنیایه‌كی باشتر.
له سه‌ره‌تاوه شاعیربووم.
به‌ڵام شیعر ناسكه،
نه‌ده‌جووڵێ و
نه خه‌ڵكی بێخه‌یاڵ ده‌خاته جموجۆڵ.
هه‌ربۆیه ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ تۆ بدوێم،
وه‌ك مرۆڤێك له‌گه‌ڵ مرۆڤێك
پاڵ به تۆوه بده‌م
یا قۆڵه‌كانم پێشكه‌شت،
چونكه كات تێده‌په‌ڕێ و
هێشتا له‌وێیه
ئاغا، له كوشتار
كه ده‌رفه‌تێك نییه و
ئێمه ئیدی چیسبانكمان هه‌یه لێره،
ئای تی ئه‌ند تی، باند ئه‌ند شیر
ویڵسۆن، هاننا، ئاندرسۆن كلایتۆن و
كێ چوزانێ، چ زۆرێكی دیكه
قۆڵه‌كانی هه‌شتپێیه‌ك كه ژیانمان له خوێندا ده‌گه‌وزێنێ و
به‌سته‌به‌ندی ده‌كات
مرۆڤێكی ئاسایی،
كتومت وه‌ك تۆ،
له ژێرپه‌نجه گه‌وره‌ی ئیمپراتۆردا
له شه‌قامه‌كه ده‌په‌ڕمه‌وه.
سێبه‌ری ئاغا
ده‌شت و ده‌ره‌كه پیس ده‌كات و
ده‌ریاش قوڕاوی،
ده‌گه‌ڕێته‌وه منداڵی
ئێستا تاڵ له ده‌مماندا و
دزێو به گوڵ و برسێتی.
به‌ڵام ملیۆنانین، ئێمه‌ی خه‌ڵكانی ئاسایی و
دیوارێك به جه‌سته‌مان هه‌ڵده‌چنرێ
له جه‌سته‌گه‌لێكی ده‌ركه‌وتوو له خه‌ون و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌كان.