پڕۆژەی نێگەتیڤ دوو كتێبی نوێ چاپ دەكەن

  2020-11-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نێگەتیڤ پرۆژەیەكی فیكری و تیۆرییە كە چەند ساڵێكە لە شێوەی كتێبی چاپكراو و سایتی ئەلیكترۆنی دا كۆمەڵێك كاری بڵاوكردووەتەوە، نوێترین كاری ئەوان چاپكردنی دوو كتێبی نوێیە لە بوارەی دەرونشیكارییدا.

 
ئەو دوو كتێبە درێژكراوەی زنجیرە كتێبێكە كە تا ئێستا شەش بەرگی لێ بڵاوبۆتەوە، جگە لە كتێبی جیاجیای تری لەم زنجیرە سەرەكییە. فەلسەفە و دەروونشیكاری و سیاسەت لە بابەتە جێبایەخەكانی نێگەتیڤن و لەڕێگەی نوسین و وەرگێڕانەوە كاریان تیا كراوە. 

دوو كتێبە نوێیەكە یەكیان بۆ زیگمۆند فرۆیدی دەروونشیكاری نەمسایی تەرخانكراوە و ئەویتریشیان بۆ ژاك لاكانی دەروونشیكاری فەڕەنسی. كارەكان نوسین و وەرگێڕانن و زەمینەیەكی گرنگ بۆ زیاتر ناساندنی ئەم دوو فیگەرە بە خوێنەری كورد دەڕەخسێنن.