خالید ڕەشید: گەر بمزانیبایە هونەری باڵا هێندە ترسناكە، هەرگیز توخنی نەدەكەوتم

  2020-11-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هونەرمەند خاڵید رەشید رایگەیاند هونەری باڵا و جوانی ترسناكە، ئەگەر بیزانبایە هاورێكانی كە هاوكاری كردوون لە پشتەوە خەنجەری لێدەدەن هەرگیز نزیكی گۆرانی وتن نەدەكەوتەوە.

هونەرمەند خالید ڕەشید، لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك  ناڕەزایی خۆی لە دەردەبڕێت و باس لەو هاوڕێیانەی دەكات كە لە پشتەوە خەنجەریان لێداوە، لە كاتێكدا ئەو هاوكاریكردوون. 

ئەو هونەرمەندە دەڵێت: هیچ قەسابێك مەرێكی لات بۆ سەربرین هەڵنابژێریت، هیچ باخبڕێك گوڵێكی سیس و ژاكاو لێناكاتەوە، دەگەرێت بۆ جوانترینیان كەلێی بكاتەوە، بۆیە هونەری جوان لە كۆمەڵگای ئێمەدا مەحكومە بە سەربڕین. 

ئەو دەشڵێت "كە دەستم كرد بە گۆرانی وتن، نزیكترین هاوڕێ، ئەوانەی كە زۆرترین هاوكاریم كردبوون لە بواری گۆرانی وتن، كەوتنە خەنجەر لەپشتدانم، گەر بمزانیبایە هونەری باڵا و جوانی هێندە ترسناكە، هەرگیز توخنی گۆرانی وتن نەدەكەوتم".



ڕیکلام